5 دەفتەر دۆلارى بردووە
ئەو تۆمەتبارەى لەناو بازاڕى سلێمانى گیرفانى هاوڵاتیانى دەبڕى دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە لە ناو بازاڕ دەستى دەخستە گیرفانى هاوڵاتیانەوە و پارەى لێ دەدزین و بەو هۆیەشەوە پێنج دەفتەر دۆلارى کۆکردووەتەوە.
بەپێى راگەیەنراوى پۆلیسى سلێمانى، لەسەر سکاڵاى چەند هاوڵاتییەک کە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی گیرفانیان بڕدراوە و پارەیان لێبراوە، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوە بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
وەک ئەوەى پۆلیس باسى دەکات، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ت،ب،خ ) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزدانی عیراقی راگیراوەو لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریان خستووە كە تەنها بە گیرفان بڕین دەرهێنانی پارە لە گیرفانی هاوڵاتیان نزیكەی پێنج دەفتەر دۆلاری بردووە .
“تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەكانیدا و حەوت پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە”، پۆلیسى سلێمانى وا دەڵێت.