لە سنووری پیرەمەگرون
دوو هاوڵاتی بە هۆکاری زیادەڕۆیی دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
بەهۆکارى زیادەڕەوى لە سنوورى پیرەمەگرون دوو هاوڵاتى لەلایەن پۆلیسیەوە دەستگیرکران.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی داروستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو دوو هاوڵاتییە بەبێ بوونی هیچ مۆڵەتێک کاری زیادەڕۆییان کردووە و ژینگەیان تێکداوە.
دەشڵێت، مەفتەزەیەکی پۆلیسی پیرەمەگرون دەرچوون لە سنووری گوندی عەواڵان لە ناحیەی پیرەمەگرون بینیویانە بە شۆفڵ زیادەڕۆییان کردووە و سروشتیان تێکداوە ئەو دووکەسەیان دەستگیر کردووە.
ئەو دوو کەسە پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.