سیمینارێك هێنانى بۆ كوردستان
شاندی زانكۆیه‌كى سه‌ڵته‌نه‌ى عومان سه‌ردانى هه‌ریریان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاندێكى زانكۆى نزوا له سه‌ڵته‌نه‌ى عومان هاتبوونه هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ریر چووبونه ماڵێك كه پێشتر كوڕى ئه‌و ماڵه بۆ مه‌شقى هاوینه چووبوه زانكۆكه‌یان و ماوه‌ى مانگێك له وڵاته‌كه‌یان مابووه‌وه.
عیسا فه‌تحى قادر، یه‌كێك له‌و خوێندكارانه‌ى زانكۆى پۆڵه‌ته‌كنیكی هه‌ولێر، به‌شی ژمێریاییه، له سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مموزى ئه‌مساڵه‌وه، بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە سه‌ردانى عومانی كردبوو، به 964ـى وت، ئه‌وان چه‌ند خوێندكارێكی به‌شی ژمێریارى بوون له زانكۆكه‌یان هه‌ڵبژێردران بچنه زانكۆیه‌كى ئه‌م وڵاته.
وتیشی “له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له زانكۆى نزوا جگه له به‌شداریكردنمان له مه‌شقه‌كه، سیمینارێكمان له‌سه‌ر مێژوو و كولتوورى كوردستان پێشكه‌ش كرد، سیمیناره‌كه‌مان وایكرد ئه‌و وه‌فده‌ى زانكۆ عومانییه‌كه سه‌ردانى هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، شاندەكه له چوار كه‌س پێكهاتبوون، ته‌نیا بۆ بینینى هه‌رێمی كوردستان هاتبوون، ئه‌وانیش ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى سنوورى سۆرانیان پیشاندان.
ده‌شڵێت “سه‌ردانى ماڵى ئێمه‌شیان كرد له هه‌ریر، به‌ڵام شه‌و نه‌مانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر”.
روونیشیكرده‌وه، پلانى ئه‌و زانكۆیه‌ى عومان ئه‌وه‌یه له داهاتوو به‌شدارى ئه‌و كۆنفڕانس و چالاكییانه بكه‌ن، كه له هه‌رێمی كوردستان له باره‌ى زانكۆكانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.