"ژمارەی کەسیی بێ هاوتا"

تەندروستی هەڵەبجە بۆ 133 کارمەندی: UPN دەربکەن تا موچەکانتان رانەگیراوە

964+

ژووری هەواڵ

تەندروستی هەڵەبجە داوا لە 133 کارمەندی خۆی دەکات UPN “ژمارەی کەسیی بێ هاوتا” دەربکەن تا موچەکانیان رانەگیراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22.9.2024،. د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی وت، بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی هەڵەبجە رۆژانە تا کاتژمێر 5:00ـی ئێوارە کاردەکەن بۆ دەرکردنی UPN بۆ کارمەندەکانیان و لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردان بکەن.

ئەو مامەڵەیەی کە لە بانکی هەڵەبجە بۆ کارمەندەکانی تەندروستی هەڵەبجە دەکرێت، دواتر دەبێت بگەڕێندرێتەوە بۆ بەشی ژمێریاری موچە لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکە.

ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) ناسێنەرێکی تایبەتی 13 ژمارەییە بۆ هەموو تاکێک لە هەرێمی کوردستان دیاریکراوە. ئەم ناسنامەیە دەروازەیەکە بۆدەستڕاگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییە دجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

تەندروستی هەڵەبجە هەفتەی راهێنان و نوێکردنەوەی زانیار...

تەندروستی هەڵەبجە هەفتەی راهێنان و نوێکردنەوەی زانیاری پزیشکی راگەیاند