لە هەردوو کەمپەکەن

لە زانکۆی راپەڕین مەڵبەندێکی راوێژکاریی بۆ دەرچووانی ئامادەیی کارا کرا

964+
ئەحمەد مستەفا

مەڵبەندی راوێژکاری زانکۆی راپەڕین بە سەرپەرشتی فەرمانگەی یاریدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، وەک لیژنەیەکی شارەزا بۆ راوێژکاری سەبارەت بە زانکۆ لاین، لە هەردوو کەمپەسی رانیە و قەڵادزێ کارا کرا و دەستبەکاربوون.

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی 21.9.2024 بۆ ماوەی 10 رۆژی زانکۆ لاینی کارا کرد، بە قسەی عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتەکە بێت کە بۆ میدیاکان قسەی کردووە، لەو ماوەیەدا خوێندکارانی دەرچووی ئامادەییەکان بە هێنانی کۆد و وشەی تێپەڕ دەتوانن خواستی خۆیان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان نیشان بدەن.

دەرچWوانی دوانزەی ئامادەیی لە ئیدارەی راپەڕین، دەتوانن لە رۆژانی دەوامدا لە کاتژمێر (8:30) تا (2:00) دوای نیوەڕۆ سەردانی زانکۆی راپەڕین بکەن، وەک تاکە سەنتەری حکومی لە ناوچەکە بۆ راوێژ و ھاوکاریکردن لە شێوازی پرکردنەوەی فۆرم.

زانکۆکەکە لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، پێویستە خوێندکار، کارتی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ی پێبێت، رێبەری وەرگرتنی خوێندکاران بە وردی بخوێنێتەوە و دیاری بکات بەشی داواکراو لە زانکۆ لاین بە ڕەچاوکردنی لق و پارێزگا و کۆنمرەکەی.

ناونیشان مەڵبەندەکان؛
1- کەمپەسی زانکۆی ڕاپەڕین ، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، نهۆمی یەکەم.
2- کەمپەسی قەڵادزێ، کۆلێژی پەروەردە ، نهۆمی سێ یەم ، تاقیگەی کۆمپیوتەر.

بۆ داگرتنی ڕێبەری وەرگرتنی خوێندکاران کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە;
https://uor.edu.krd/…/2024/09/universities_guide_2024.pdf