پارەی مانگی پێنجە

زیاتر لە 91 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێم نێردرا بۆ عێراق

964+

توانا نەقی

بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق، پارەکەش زیاترە لە 91 ملیار دینار .

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، بڕی 91 ملیار و 151 ملیۆن و 784 هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە نێردراوە بۆ عێراق و خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

دەشڵێت، ئەو بڕە پارەیە بۆ مانگی ئایاری 2024 کە ئێستا لە رێگەی بانکی ناوەندی لقی هەولێرەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

کەی 700 ملیارەکە دەنێردرێت؟

کەی 700 ملیارەکە دەنێردرێت؟