باس باسی داهاتە

پێش هاتنە هەولێر لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وەزیرەکان دەبینن

964+
ئەحمەد مستەفا

لەم هەفتەیەدا لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر دەبن، بە قسەی ئەندامێکی لیژنەکە، “باس لە سەرچاوەکانی دارایی لە هەرێمی کوردستان دەکەن لەگەڵ بەرپرسەکانی هەرێمی کوردستان، هاوتای پابەندە داراییەکانی هەولێر بەرانبەر بەغدا”.

لیژنەکە هەر لە ئێستاوە دەستی کردووە بە میوانداری وەزیرەکانی حکومەتی عێراق، تا لە سەرچاوەکانی داهات و گەشەپێدانی باشتر تێبگەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22.9.2024، جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی وتووە، “ئامانجی سەردانەکە پێداچوونەوەیە بۆ ئەو سەرچاوانەی کە لە هەرێمدا بەردەستن و پابەندییە داراییەکانی بەرامبەر بە بەغدا، جگە لە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی زۆرترین بەکارهێنانی ئەو سەرچاوە داراییانە”.

لیژنەکەی پەرلەمانی عێراق لە ئێستاوە دەستیکردووە بە میوانداریکردنی وەزارەتە جیاوازەکان، یەک بە یەک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سەرچاوە داراییەکان و پلاندانان و دەستخستنی زۆرترین داهات وەزیرەکان دەبینن، کۆچەر دەڵێت، “دوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پەیوەندییەکان، وەزارەتی کارەبا”، ئەنجامدراون.

لیژنەکە ئەم هەفتە یە دێن و ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان دەبینن، هەروەها، ئیخلاس دلێمی ئەندامی لیژنەکە وتوویەتی، “ئامانجی سەرەکی دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئاستەنگە هاوبەشەکان و بەرزکردنەوەی هاوکاری دارایی نێوان هەردوولا”.

وەزارەتی دارایی عێراق: دەتوانین موچە دابەش بکەین

وەزارەتی دارایی عێراق: دەتوانین موچە دابەش بکەین

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم و عێراق لەسەر چەند پرسێک رێکک...

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم و عێراق لەسەر چەند پرسێک رێککەوتن

کونسوڵخانەى ئەمریکا بەدواداچوون بۆ کێشەکانى هەولێر و ...

کونسوڵخانەى ئەمریکا بەدواداچوون بۆ کێشەکانى هەولێر و بەغداد دەکات

موچەی شەهیدانی پێشمەرگە لە دەرەوەی هەرێم دەخرێتە سەر ب...

موچەی شەهیدانی پێشمەرگە لە دەرەوەی هەرێم دەخرێتە سەر بەغدا