هەولێر زیرەکی دەستکردی کردەوە

لە زانکۆلاین؛ 19بەش داخراون و 14 بەشی نوێ کراونەتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025، لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان 14 بەشی نوێ کرانەوە، کە هەندێکیان لە پەیمانگەوە بۆ کۆلێژ گواستراونەتەوە، هاوکات لە چوار زانکۆی هەرێمی کوردستان 19 بەشی دیکە داخران و ئیتر خوێندکار وەرناگرن.

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی 21.9.2024 بۆ ماوەی 10 رۆژی زانکۆ لاینی کارا کرد، بە قسەی عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتەکە بێت کە بۆ میدیاکان قسەی کردووە، لەو ماوەیەدا خوێندکارانی دەرچووی ئامادەییەکان بە هێنانی کۆد و وشەی تێپەڕ دەتوانن خواستی خۆیان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان نیشان بدەن.

ئەو بەشانەی داخراون و ئەمساڵ هیچ خوێندکارێک وەرناگرن، لە زانکۆکانی هەولێری پزیشکی، زانکۆی سلێمانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانین، لە بەرانبەر ئەوەدا 13 بەشی نوێ و کراونەتەوە یان لە پەیمانگەوە بۆ کۆلێژ گواستراونەتەوە.

بەشە نوێیەکان؛

کۆلێژی تیشک/ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی سۆران کرایەوە و پەیمانگاکەشی کرایە کۆلێژی تەکنیکی واتە؛ دوو بڕوانامە بە خوێندکاران دەبەخشێت.
لە سۆران پەیمانگای شیکاری نەخۆشیەکان کرایە کۆلێژی تەکنیکی واتە؛ دوو بڕوانامە بە خوێندکاران دەبەخشێت.
زانکۆی سۆران بەشی ژمێریاری ئێورانی کردەوە.
لە زانکۆی سەڵاحەدین ئه‌ندازیاری كاره‌با ئه‌لیكترۆنی و گه‌یاندن.
لە زانکۆی سەڵاحەدین ئه‌ندازیاری كاره‌با – كۆمپیوته‌ر و كۆنترۆڵ.
ئه‌ندازیاری سەلاحەدین كاره‌با- وزه‌ نوێبووه‌كان.
بەشی ئەندازیاری زیرەکی دەستکرد لە هەولێر کرایەوە.
شیکاری نەخۆشیەکان لە کەلار بووە بەکۆلێژ خوێندن تێدا چوار ساڵە واتا وەک پارساڵ نییە.
بەشی سڕکردن پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی ناوی گۆرا بۆ بێهۆشکاری.
بەشی زانستی کیمیا لە زانکۆی راپەڕین کرایەوە.
کۆلیژی تەکنیکی کفری سیستەمی بەڕیوەبردنی زانیاری کرایەوە.
زانکۆی کۆیە تاقیگەی پزشکی کرایەوە.

بەشە داخراوەکان؛

– زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر :
▪️تەکنەلۆجیای زانیاریICT له كۆلێژی تەكنەلۆجی هەولێر بووه 4 سال گواستراوه بۆ کۆلێژی کۆمپيوتەر.
▪️پەیمانگای تیشک
▪️پەیمانگای پشکنینی چاو
▪️.پەیمانگای ئافرەتان و منداڵبوون
▪️.تەکنیکی وەرگێڕان
▪️كتێبخانە و زانياريەكان
▪️رووكی پزيشكی/ له پەيمانگای تەكنيكی خەبات .

– زانکۆی هەولێر پزیشکی:
▪️تەندروستی گشتی
▪️چارەسەری سروشتی

– زانکۆی سلێمانی:
▪️بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی
▪️ئێوارانی کارگێڕی کار

– زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی:
▪️ئێوارانی پەیمانگەکانی (تیشک-منداڵان – ئافرەتان و منداڵبوون – شیکاری – سڕکردن -پەرستاری ددان – تەندروستی گشتی )
▪️میکانیک

پێشتر، دکتۆر خەتاب ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 964ـی وت، ئاگاداری قوتابیان دەکەنەوە لە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین لە سەنتەرە بازرگانیەکان و هەندێکجار زیانیان پێدەگەیەنێت، باسی لەوەشکرد، “لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرم لەو ناوەندانە لۆد لەسەر بەشێکی دیاریکراو دروست دەکەن و قوتابیان ئاراستە دەکەن”.

لە سبەینێوە بۆ ماوەی 10 رۆژ زانکۆلاین کارا دەکرێت

لە سبەینێوە بۆ ماوەی 10 رۆژ زانکۆلاین کارا دەکرێت

ئەو شوێنانەی بە پارە زانکۆلاین پڕدەکەنەوە زیان بە خوێن...

ئەو شوێنانەی بە پارە زانکۆلاین پڕدەکەنەوە زیان بە خوێندکار دەگەیەنێت