کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ

لە سبەینێوە بۆ ماوەی 10 رۆژ زانکۆلاین کارا دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی سبەینێوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ ماوەى 10 رۆژ زانکۆلاین کارا دەکات بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى، ده‌رچووانی خوێندنگە حکومی و تایبەتەکان لەو ماوەیەدا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وە.

ده‌رچوانی وێژەیی، زانستی و پیشەیی، ده‌بێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ و فۆڕمی زانکۆلاین لەسەر وێبسایتی www.regayzanko.com کارا دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 20.9.2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، “بۆ به‌رچاوڕونی زیاترى ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ى ئامادەیی و ئاشنابونیان به‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان”.

دەرچووان دەشتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى راوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به ‌سیستمه‌ جیاوازه‌كان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا داوا لە دەرچووان دەکات، “به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه‌ بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و روو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانیان”.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی خوێندنی باڵا، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچوان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە رەچاوکردنی کۆنمرەی دەرچوو.

“سەرجەم ئەو دەرچوانەى لە خوار ساڵى 2000وە دەرچون و هەروەها دەرچوانی پێنج ساڵی رابردوی پیشەییەکان کە نیازی فۆرم پێشکەش کردنیان هەیە بۆ خوێندنی پارالێڵ و ئێواران، بەهۆی نەبونی ناو و زانیارییان لە ناو سیستمى زانکۆلاین، پێویستە سەردانی وەزارەتی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنى یوزەرنەیم و پاسۆرد و داخڵکردنی زانیارییەکانیان، بەپێچەوانەوە ناتوانن داواکاری وەرگرتن پێشکەش بکەن”، وەزارەتەکە وا دەڵێت.

لە چەند رۆژى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچوانى 12ـەی ئامادە...

لە چەند رۆژى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچوانى 12ـەی ئامادەیی کارا دەکرێت