كۆنە و كارتۆن سووتاوە

ئاگرەكەی شەقامی 30 مەتریی هەولێر كۆنتڕۆڵ كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ماڵێك لە نزیك شەقامی 30 مەتریی هەولێر ئاگری گرت و دواتر كۆنتڕۆڵ كرا.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە 964ی وت، ئەو ئاگرەی كەوتەوە، لە ماڵێكدا بوو لە نزیك هوتیل دم دم لە شەقامی 30 مەتری، كە كەلوپەل و پاشماوەی كۆنە و كارتۆن بوو، تیمەكانی ئێمە توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵی بكەن.

وتیشی، ئاگرەكە كاتژمێر 05.05 خولەك هەڵگیرسا و هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.

ئاگر ماڵێکی سووتاند

ئاگر ماڵێکی سووتاند