5 ئاپیادیشی كردە دیاری
یەکەم ئایفۆن 16 گەیشتە هەولێر و هاوڵاتییەك كڕی
964+
ئارام ئەبوزەید – هەولێر
هاوڵاتییەكی شاری هەولێر بەناوی شێخ شەماڵ بەهۆی تامەزرۆیی و حەزی زۆری بۆ ئایفۆن 16 یەکەم کەس و بە رێگای داواکاری تایبەتی ئایفۆن 16یەکی کڕی
ئەمڕۆ هەینی 20.9.2024 شێخ شەماڵ دانیشتووی شاری هەولێر لە رێگای پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیایەکی مۆبایل توانی ئایفۆنێکی 16 وەک یەکەم کەس لە هەرێمی کوردستان بکڕێت، ئەو لە باسی مۆبایلەكە بە 964ی وت “ئایفۆنێكی 14م هەبوو، وتم وەك یەكەم كەس لە كوردستان دانەیەكی 16 بكڕم”.
دەشڵێت: “تا ئێستا نازانم تێچووەکەی چەندە”
جیا لە ئایفۆنەکە، شێخ پێنج ئایپادی کوالێتی باشی لەگەڵ مۆبایلەکە کڕیوە، بۆ ئەوەی خۆی دابەشی بکات بەسەر پێنج منداڵ تا دڵخۆشیان بکات.
لەم بارەشەوە وتی: “قەیدی چییە ئەمن 16م بۆ خۆم کڕیوە، با هەندێک منداڵیشی هەژاریش دڵخۆش بکەم بە کڕینی ئایپاد بۆیان”.
لەگەڵ ئەوەی هەفتەی رابردوو مۆبایلی ئایفۆنی 16 دەرچوو، ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا