لە گوندێکی سۆران

مام و برازایەک بە هەورەبروسکە سووتان

964+

ئاکام غەفور- سۆران

لە کوێستانەکانی گوندی ناوەندەی قەزای چۆمان، هەورە بروسکە لە دوو کەسی دا کە مام و برازان و بە هۆیەوە جەستەیان سووتاوە.

د. ئەحمەد حەسەن بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان بە 964ـی وت، “دوو کەس کە بەهۆی هەورە بروسکە بریندار ببوون، گەیەندرانە فریاکەوتنی چۆمان، بەڵام بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەیان، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، بەڕێکراون بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران”.

سیامەند ناوەندەیی کە کەسوکاری ئەو دوو کەسەیە بە 964ـی وت، “ئەو دوو کەسەی بەر هەورە بروسکە کەوتوون، مام و برازان و لە کوێستانەکانی گوندی ناوەندە لە ناو بێستانی خۆیان بوون”.

“مامەکە تەمەنی نزیکەی 22 ساڵە و  برازاکەشی کە کچە، تەمەنی نزیکەی 14 ساڵە”، سیامەند وای وت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

شوانکارێک بە هەورەبروسکە گیانی لەدەستدا

شوانکارێک بە هەورەبروسکە گیانی لەدەستدا

لە ئاغجەلەر هەورەبروسکە بووە هۆی سوتانی 100 دۆنم زەوی

لە ئاغجەلەر هەورەبروسکە بووە هۆی سوتانی 100 دۆنم زەوی