وەزیری كارەبا وادەڵێت

“كارەبای 24 كاتژمێری پێشوازی باشی لێكراوە”

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری کارەبای هەرێمی كوردستان دەڵێت، پڕۆژەی ئەزموونیی کارەبای 24 کاتژمێری، كە لە چەند گەڕەكێكی هەولێر جێبەجێ کراوە و پێشوازی باشی لێکراوە.
کەمال محەمەد ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.9.2024 لە كۆبوونەوەیەكدا، كە تیمی سەرۆكی حكومەتیش تێیدا ئامادەبوون، لە بارەی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئەزموونیی کارەبای 24 کاتژمێری قسەی كرد و وردەکاریی قۆناغی جێبەجێکردنی پرۆژەکەی خستووەتەڕوو.

بە گوێرەی راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا، وەزیر دەڵێت، “هەنگاوی باش لەو گەڕەک و شوێنانەی هەولێر نراوە، کە پرۆژەکەی تێدا جێبەجێ کراوە و لە لایەن دانیشتووانی ئەم گەڕەکانەوە پێشوازیی باشی لێکراوە و چەندین مۆلیدە کوژاونەتەوە و بارزۆریی سەر کارەبا کەمبووەتەوە”.

بڕیارە پڕۆژەی ئەزموونیی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەموو شار و ناوچەکانی هەرێم جێبەجێ بکرێت و ئێستا لە سەرەتادایە و بە شێوەی ئەزموونی لە چەند گەڕەکێکی هەولێر جێبەجێکراوە.

بەردی بناغەی نۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری کەرتی کارەبا لە کفر...

بەردی بناغەی نۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری کەرتی کارەبا لە کفری دانرا