نووسینگە لە هەولێر دەكاتەوە

سعودیە ئامادەیە بەرهەم و كاڵای كوردستان هاوردەی وڵاتەكەی بكات

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ شانشینی عەرەبیی سعودیە واژۆی لەسەر ئەوە كرد، نووسینگەی بارزگانیی خۆی لە شاری هەولێر بكاتەوە.

ژووری بارزگانیی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.9.2024 لە رێوڕەسمێكدا لە هۆتێل رۆتانا لە هەولێر، واژۆ لەسەر کردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتیی بازرگانیی سعودیە لە شاری هەولێر کرا.

سەرچاوەكە دەڵێت، رێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی عەبدولعەزیز ئەلشمەری باڵیۆزی شانشینی عەرەبیی سعودیە لە عێراق و محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی بەڕێوەچوو.

وەك لە راگەیاندراوی ژوورەكە هاتووە، باڵیۆزی سعودیە پاڵپشتی خۆی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشانداوە و ئەوەشی باس كردووە، كە ئامادەن بۆ هاوردەکردنی هەر کاڵایەك کە لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بهێندرێت.
سعودیە جگە لەوەی باڵیۆزخانەی لە بەغدا هەیە، كونسڵخانەشی لە هەولێر هەیە و لەم ساڵانەی دواییدا پەیوەندییەكانی سعودیە و هەرێمی كوردستان بەرەو ئاستێكی فراوان و باڵا رۆیشتووە.

هەوڵ دەدرێت ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و هەرێم پێکبه...

هەوڵ دەدرێت ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و هەرێم پێکبهێنرێت