73 دۆلارە

نەوت ئەم هەفتەیەش هەر لە نزمیدا مایەوە

964+

توانا نەقی

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزینەکانی و ئەوەی کە رۆژانە بەرز دەبێتەوە لە چەند سەنتێك تێپەڕ ناکات، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممەش تەنیا 0.9% بەرزبوەتەوە لە چاو دوێنێدا.

بۆ ئەمڕۆ، لەگەڵ کردنەوەى بازارەکانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 73 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 0.9 سەنت لە چاو دوێنێدا بەرزبووەتەوە

هەرچی نەوتی تێکساسیشە نرخی بەرمێلێکی 70 دۆلار و 83 سەنتە و بە رێژەی 0.08% دابەزیوە

تەشەنەکردن گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەرزى رێژەى نەوتى کۆگاکراوى ئەمەریکا لە هۆکارە سەرەکییەکانى گۆڕانکارییەکانن لە بەهاى نەوت لە جیهاندا.