لە ناوچەی شارباژێڕ
بە فڕۆکەی جەنگی چیای ئاسۆس بۆردومان کرا
964
دیلان محەمەد جەزا
کەمێک لەمەوبەر فرۆکەی جەنگی بۆردومانی چیای ئاسۆسیان کردووە لە ناوچەی شارباژێر.
عەلی ساڵح ئەنجومەنی گوندی گەڵاڵە بە 964ـی وت، کەمێک لەمەوبەر گوێبیستی دەنگی بۆردومان بوون لە دەورووبەری گوندی گەڵاڵە، بەڵام هیچیان نەبینیوە.
باسی لەوەکرد، چیای ئاسۆس بۆردومان کراوە، بەڵام دوورە لە گوندی گەڵاڵەوە و تەنیا یەک جار گوێبیستی دەنگەکە بوون.
کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت بە 964ـی وت، دەنگی فرۆکەی جەنگی بیستراوە بەسەر ئاسمانی گوندی گەڵاڵەوە، بەڵام بۆردومانی ئەو ناوچەیە نەکراوە.