بیناکەیان بچوکە

هیوا کێشەی جێگا و دەرمانی نایابی هەیە

+964

دیلان محەمەد جەزا

گرفتی شوێنی مانەوەی نەخۆش لەناو نەخۆشخانەی هیوا ماوەیەکە دروست بووە، بەو هۆکارە ناتوانرێت جێگا بۆ سەرجەم نەخۆشەکان دابین بکرێت.

دکتۆر زەردەشت بەکر وتەبێژی نەخۆشخانەی هیوا بە 964ـێ وت، بەهۆی زۆری نەخۆشەوە گرفتی کەمی جێگا لەناو نەخۆشخانەی هیوا دروست بووە، هۆکارەکەی بچوکی بینای نەخۆشخانەکەیە.

باسی لەوەکرد، ئێستا گرفتی کەمی دەرمانە نایابەکان دروست بوە لە نەخۆشخانەکەدا، نرخی ئەو دەرمانانە گرانن و هاوکات حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم دابینیان دەکەن، بەڵام ئەو کەمبوونەوەیە دروست دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

نەخۆشخانەی هیوا لە بێئاوی رزگار کرا

نەخۆشخانەی هیوا لە بێئاوی رزگار کرا