300 کەسیش بریندارن

کوژران بەهۆی تەقینەوەکانی ئەم ئێوارەی لوبنانەوە گەیشتە 12 کەس

+964

توانا نەقی

جارێکی دیکە ئەم ئێوارە لە چەند ناوچەیەکی لوبنان ئامێرە بێتەلەکان تەقینەوە و بەهۆیەوە سەدان بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە.

ئاژانسی فەرمی هەواڵی لوبنان بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەکانی ئەم ئێوارەوە 300 کەس بریندارن و 12 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەکان دیسان ئامێری بێتەل بوون و لەناو 60 ماڵ و 15 ئۆتۆمبێل و چەند جێگەیەکی دیکە روویانداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش رایگەیادووە بریندارەکانیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە.

کۆمپانیایەکی وەهمی ئەو ئامێرانەی دروستکردووە کە لە لو...

کۆمپانیایەکی وەهمی ئەو ئامێرانەی دروستکردووە کە لە لوبنان تەقینەوە