لە هەولێر

تاوەکو ئێستا رێگەپێدان بۆ پێنج هەزار و 500 زەوی سندوقی کراوە

964+

ژووری هەواڵ

تاوەکو ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر، کێشەی پێنج هەزار و 500 زەوی سندوقی چارەسەر کراوە و رێگەپێدان بۆ خاوەنەکانیان کراوە کە خانویان لەسەر دروستبکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18.9.2024، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە قۆناغی سێیەمدا، ئەمڕۆ مامەڵەی دروستکردنی خانویان بۆ 100 خاوەن زەوی دەرکردووە کە زەوییەکانیان سندوقی بوون.

لە قۆناغی دووەمیشدا، 100 رێگەپێدانى دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقی درا بە خاوەنەکانیان.

بڕیار بوو لە 1.9.2024، پرۆسەی پێدانی رێگەپێدان کۆتایی پێ بێت، بەڵام پارێزگای هەولێر دەڵێت، لە پێناو زەمینە خۆشکردن بۆ ئەو کەسانەی کە هێشتا دەستیان بە مامەڵەکانیان نەکردووە، تاوەکو 1.12.2024 درێژ کراوەتەوە.

لە هەولێر مۆڵەت دەدرێت بە دروستکردنی خانوو لەسەر 100 زەو...

لە هەولێر مۆڵەت دەدرێت بە دروستکردنی خانوو لەسەر 100 زەویی سندوقی