ئەندامێکى دەستەى بەڕێوەبردنى کامپەکە دەڵێت: هەمیشە هەیە

درۆن لەسەر ئاسمانى کامپى مەخمور دەخولێتەوە

964+

وریا فەتاح

لە بەیانى ئەمڕۆوە درۆن لەسەر ئاسمانى کەمپى مەخمور دەخولێتەوە و دانیشتوانى کەمپەکە گوێیان لە دەنگەکەیەتى و هەست بە جوڵەکانى دەکەن.

بێوار ئەمین، ئەندامى بەڕێوەبەرایەتى لیژنەى پەیوەندییەکانى کامپى مەخمور کە بە کامپى شەهید رۆستەم جودى ناسراوە، بە 964ـى وت،” بوونى درۆن لە ئاسمانى کامپى مەخمور ئاسایى بووەتەوە، چونکە بەبەردەوامى دەسوڕێتەوە و هەستى پێدەکەین”.

وەک باسى دەکات، هەموو رۆژێک درۆن هەیە و لە 24 کاتژمێر 15 بۆ 20 کاتژمێر دەسوڕێتەوە.

“بەردەوام گوێمان لێیەتى و بە نزمى دەسوڕێتەوە و چاودێرى کەمپەکە دەکات”، بێوار ئەمین واى وت.

رۆژى 16ـى ئەم مانگە کەمپەکە لەلایەن درۆنەوە بۆردومانکرا، هەرچەندە ئەندامى بەڕێوەبەرایەتى کەمپەکە بە 964ـى وت،” بێ زیانى گیانى بووە”، بەڵام دژە تیرۆرى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، کەسێک کوژراوە و دوانیش بریندار بوون.

کامپەکە لە ساڵى 1998ـەوە لە بنارى چیاى قەرەچوغ لە قەزاى مەخمور دروستکراوە و تایبەتە بە پەنابەرانى باکورى کوردستان، پێشتریش چەندین جار لەلایەن تورکیاوە بۆردومان کراوە، بیانووەکەشى ئەوەیە کە کامپەکە بووە بە شوێنى حەوانەوە و پێگەیاندنى ئەندامانى پەکەکە.

ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەى سەر کامپى مەخمور دەرچو...

ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەى سەر کامپى مەخمور دەرچوو