دیمەنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق _ وێە: بۆ 964 نێردراوە
هەمواری یاساکە پەسەند کرا
موچەی شەهیدانی پێشمەرگە لە دەرەوەی هەرێم دەخرێتە سەر بەغدا
964+
ژووری هەواڵ
پەرلەمانی عێراق ھەمواری یاسای دەزگای شەھیدانی عێراقی پەسەندکرد و موچەی سەرجەم شەھیدانی پێشمەرگە، ئاسایش، ھێزەکانی ناوخۆ کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم شەھیدبوون، دەخرێتە سەر دەزگای شەھیدانی عێراق.
پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ 186 پەرلەمانتار ئامادەبوون. لە هەموارەکەدا، شەهیدانی پێشمەرگە بە فەرمی وەک بەشێک لە دامەزراوەی شەهیدانی عێراق دەناسێنرێن.
هاوکات، لەدوای هەموارکردنەوەکە، هەمان ئەو ئیمتیازاتانەی کە کەسوکاری شەهیدانی عێراق دەگرێتەوە، بۆ کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگەش دابیندەکرێت.
موچەی سەهیدی سەنگەر لە عێراق لەسەرو یەک ملیۆن و 200 هەزار دینارەوەیە، بەڵام موچەی شەهیدی سەنگەر لە هەرێمی کوردستان لە 500 هەزار دینارەوە دەستپێدەک ات.