وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەڵێت

لە چەند رۆژى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچوانى 12ـەی ئامادەیی کارا دەکرێت

+964

توانا نەقی

لە چەند رۆژی داهاتوودا زانکۆلاین بۆ دەرچوانی 12ـەی ئامادەیی بۆ هەرسێ بەشەکە کارادەکرێت و ئێستا نمرەکانیان رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینیەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردەوە، نمرەى دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی بەهەرسێ بەشى زانستى و وێژەیى و پیشەیى کە ژمارەیان 55 هەزار و 720 دەرچووە لەلایەن وەزارەتى پەروەردە ڕادەستى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرا بەمەبەستى کارکردن لەسەریان لەچوارچێوەى سیستمى زانکۆلاین بۆ خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگەکان.

دەشڵێت، بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى پەروەردە ڕێژەى دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی لە ئەمساڵدا بە بەراودر بە ساڵى ڕابردوو 19 هەزار دەرچوو زیادى کردووە.

وەزارەت ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامى تاقیکردنەوە گشتیەکان کە لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە ئاراستەى ئێمە کراون کارییان لەسەر دەکرێت و ئامادەکارییەکان دەست پێدەکرێن بۆ ئەوەى لە زوترین کات پرۆسەى پێشکەش کردن بۆ زانکۆکان لە رێگەى سیستمى زانکۆلاینەوە دەست پێ بکات.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکانى وەزارەتى پەروەردە کۆى داتاو ئامارەکانى قوتابى و خوێندکارانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى بە زانستى و وێژەیى و پیشەیى لەساڵى خوێندنى (2023-2024) خستووەتەڕوو هاوکات ژمارەى دەرچوانى بەشەکانى زانستى و وێژەیى و پیشەییەکان و ڕێژەى نمرەى بەدەستهاتووی قوتابى و خوێندکاران خراونەڕوو.

ئامارەکان بەم شێوەیەن:

41 هەزار و 277 قوتابی دەرچووی بەشی زانستین.

13 هەزار و 541 قوتابی دەرچووی بەشی وێژەیین.

902 قوتابی دەرچووی بەشی پیشەیین.

وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکاری تازەی لە بەرژەوەندی دەرچ...

وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکاری تازەی لە بەرژەوەندی دەرچووانی پۆلی 12 داناوە