رۆژێک لە رۆژان
ئەو گۆرانییەی مەرگ رێگای نەدا ئەردەڵان بەکر تۆماری بکات
964+
ژووری هەواڵ
“یادی تۆ نامگریێنێ ئێستا بەدوریت ئاشنام”
ساڵی 1994 هونەرمەند رێبین جەمال رۆژێک بەدەم خەیاڵەوە هەستەکانی دەگەنە ترۆپک و لەم ساتە ئاوازێک لەدایک دەبێت و ناوی لێدەنێت یادی تۆ.
ساڵ دێت و دەڕوا رێبین دەیەوێت ئەم ئاوازە پێشکەشی هونەرمەندێک بکات تا ببێت بە شاکار کە هۆنراوەکەی لەلایەن شاعیر رێدار سابیرەوە داندراوە
تا ئەوەی رۆژێک پێشکەشی هونەرمەند ئەردەلان بەکری دەکات
ئەردەلان بەکر قبوڵی دەکات و پلانی ئەوە دادەنێن یادی تۆ تۆمار بکەن
بەڵام نەخۆشیێکی مەترسیدار هەموو پلانەکە تێکدەدات
ئەردۆ بەبێ ئەوەی یادی تۆ تۆمار بکات لەساڵی 2009 لە تاراوگە و لە سوید لە غەریبیدا گیان لەدەست دەدات و ئاوازی یادی تۆ بەبێ گۆرانیبێژ دێڵێتەوە
بەڵام بەر لەوەی گیان لەدەست بدات داوا دەکات ئەگەر ئەو نەیتوانی و تەمەن رێگای نەدا ئەوا هونەرمەند گۆران سالح ئەم ئاوازە بکات بەگۆرانی
ئەوە بوو دواجار گۆران سالح ساڵێک دوای مەرگی ئەردۆ لە ئەلبومێک بە ناوی یادی تۆ وەسییەتەکەی هونەرمەند ئەردەلان بەکر جێبەجێ دەکات و گۆرانی یادی تۆ پێشکەش بە رۆحی ئەردۆ دەکات