لە ئاکرێ

تەرمی گەنجێک دوای سێ رۆژ لە خنکانی دۆزرایەوە

964+

شۆڕش قادری

ئەو گەنجەی سێ رۆژ لەمەوبەر لە زێی گەورەدا خنکا، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

بە پێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاکرێ، “دوای سێ رۆژ گەڕانی تیمەکانی مەلەوانی خەبات و قەندیل، ئەمڕۆ سێشەممە 17.9.2024 توانراوە تەرمی گەنجێک لە ئاو دەربهێنرێتەوە”.

ئەو گەنجە ناوی بارزان عومەر عەلی-ە و تەمەنی 17 ساڵە، ئەمڕۆ تەرمەکەی سەرئاو کەوتووە و دۆزراوەتەوە.

رۆژی شەممە 14.9.2024 عەقید ئیبراهیم فەریف، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى ئاکرێ بە 964ـى وت، “ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوێکى خنکان و یەکسەر تیمەکانى ژێرئاو بەڕێکەوتن بۆ شوێنەکە بە مەبەستنى دۆزینەوەى تەرمەکەى”.

بە وتەى عەقید ئیبراهیم، گەنجەکە دانیشتوى گوندى هیزایە لە ناحیەى بجیلی سەر بە ئاکرێ، کە لە رووبارى زێى گەورە لە سنوورى گوندى بوویە خنکاوە.

“ئەمساڵ لە سنوورى بەرگرى شارستانى ئاکرێ بەم حاڵەتەوە سێ رووداوى خنکان هەبووە و دوو کەسیش لە خنکان رزگارکراوە”، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى ئاکرێ واى بە 964 وت.

کەمێک لەمەوبەر گەنجێکى تەمەن 17 ساڵ لە زێى گەورەدا خنکا

کەمێک لەمەوبەر گەنجێکى تەمەن 17 ساڵ لە زێى گەورەدا خنکا

لە زاخۆ گەنجێک خنکا و هاوڕێکەشی لە خنکان رزگار کرا

لە زاخۆ گەنجێک خنکا و هاوڕێکەشی لە خنکان رزگار کرا

دوای دوو رۆژ لە خنکانی تەرمەکەى دۆزرایەوە

دوای دوو رۆژ لە خنکانی تەرمەکەى دۆزرایەوە

دوای دوو رۆژ لە خنکانی تەرمەکەى دۆزرایەوە

دوای دوو رۆژ لە خنکانی تەرمەکەى دۆزرایەوە