شۆفێران ئاگادار بن

رێگای شاوێس بۆ پیرمام رۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دادەخرێت

964+

شۆڕش قادری

رێگای كۆمەڵگەی شاوێس بۆ سەر رێگای سەرەکی هەولێر – پیرمام رۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دادەخرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، “لە پێناو کەمکردنەوەی جەنجاڵی و چارەسەرکردنی سستی جوڵەی هاتوچۆ لە رێگای سەرەکی هەولێر- پیرمام لە نزیک کۆمەڵگای شاوێس، لە سبەینێوە سێشەممە 17.9.2024 رۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە 7:30 خولەکی بەیانی تا 9:30 خولەک رێگای گوندی شاوێس بۆ سەر رێگای سەرەکیی هەولێر- پیرمام دادەخرێت” .

دەشڵێت، “ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو رێگایەوە دەهاتنەسەر رێگای پیرمام، دەتوانن لە دووسایدی رێگای سەرەکی کۆمەڵگەی شاوێسەوە بچنە سەر رێگای هەولێر- پیرمام.

هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم داخستنە بە شێوازی تێست دەبێت.

رێگای سۆران – خەلیفان لەناو گەلی عەلی بەگ دادەخرێت

رێگای سۆران – خەلیفان لەناو گەلی عەلی بەگ دادەخرێت

ئاگر لە بینای کۆنی هاتوچۆی هەولێر کەوتووەتەوە

ئاگر لە بینای کۆنی هاتوچۆی هەولێر کەوتووەتەوە