نازانرێت کەی چارەسەر دەکرێت

مامەڵەی پاسپۆرت لە راپەڕین وەستاوە و سەردانی سلێمانی بکەن

+964

توانا نەقی

ئێستا مامەڵەی سیستەمی پاسپۆتی جۆری (A) بە تەواوی وەستاوە لە نوسینگەی پاسپۆرتی راپەڕین و دەبێت هاوڵاتیان سەردانی سلێمانی بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، نوسینگەی پاسپۆرتی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوورەکەیان دەکەنەوە، لە ئێستادا مامەڵەی سیستەمی پاسپۆرتی جۆری (A) بەتەواوی وەستاوە لە نوسینگەکەیان، جگە لە بەشی وەرگرتنەوەی پاسپۆرت بەهۆی گۆڕینی بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی (B).

ئاماژەی بەوەشکردووە هاوڵاتیانی ئیدارەی راپەڕین دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ مامەڵەی پاسپۆرت.

چەند رۆژێک پێش ئێستاش لەسەر هەمان بابەت عەقید ئاودێر عەزیز، لێپرسراوى نوسینگەى پاسپۆرتى راپەڕین بە 964ـى وت، کێشەکە چارەسەر نەبووە و کەسیش نایەت بە دەنگمانەوە، کێشەکەش لاى ئێمە نییە و لە بەغدایە.

دواین مامەڵەى دەرهێنانى پاسپۆرت لە نوسینگەکە 3.8.2024 بووە، لەو رۆژەوە مامەڵەى دەرهێنانى پاسپۆرت راگیراوە، وەک ئاودێر عەزیز باسى دەکات، بەڵام کێشەکە لە کۆتاییەکانى مانگى شەش بەدەر کەوتووە.

لەرێگای ئەم  لینکەوە پێویستە حجزی نۆرەگرتن بکەن.

سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت کارا کرا

سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت کارا کرا