لە خورماتوو

سەربازێکى کوردى سوپاى عێراق بۆمبێکى چێندراوى پێدا تەقییەوە

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەکاتی کێوماڵی ناوچەی غەڕە لەرۆژهەڵاتی قەزای خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بەسەربازێکی کوردی لیوای 20ـی هاوبەشدا تەقیەوەو بەسەختی برینداری کرد.

سەربازەکە کوردەو دانشتویی گەڕەکی کۆماری خورماتووەو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کە قاچێکی لەدەستداوە.

عەمید حوسێن عەلی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی خورماتوو بە964ـی وت، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ لیوای 20ـی هاوبەش و بەهەماهەنگی لەگەڵ لیوای 52ـی سوپای عێراقدا دەستیان بە کێوماڵی ناوچەی غەڕەکرد لەسنووری نێوان خورماتوو کفری، بەڵام لەکاتی کیوماڵەکەدا بۆمبێکی چێندراو بەیەکێک لەسەربازەکانی لیوای 20دا تەقیەوەو بەسەختی برینداری کرد و پاشان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک کرا”.

وەک باسى دەکات، ئەم کێوماڵ و ئۆپەڕاسیۆنە دوای ئەوە دێت کە لە دوو شەوی رابردوودا، فڕۆکەی ئێف 16ـى سوپای عێڕاق چەند بۆردومانێکی کردە سەر ئەو ناوچەیەو بەهۆیەوە چەند مۆڵگەیەکى خاپۆرکردو ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران.

ناوچەی غەڕە دەکەوێتە نێوان خورماتوو و کفری، لە رۆژهەڵاتی قەزای خورماتوو و دەکەوێتە بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێڕاق.

لیوای 20ـی هاوبەش کە سەر بە سوپاى عێراقە و زۆرینەى سەربازەکانى کوردن، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە دروست بووەو مەبەست لەدروست بونی ئەو هێزە، بۆ پڕکردنەوەو جێگیرکردنیانە لە ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی هەر یەک لەسنوورەکانی موسڵ – کەرکوک – خورماتوو – دیالە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

 ئەنجامدەرى تەقینەوەکەى خورماتوو دەستگیرکرا

 ئەنجامدەرى تەقینەوەکەى خورماتوو دەستگیرکرا