لە هەولێر
سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت کارا کرا
+964
توانا نەقی
سیستمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارایە و هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر.
ئەم بەیانییە دووشەممە، بەڕێوەبارەیەتی پاسپۆرتی هەولێر لە ئاگاداریەکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە بگرن بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی تایبەتەوە و کارا و بەردەستە.
دەشڵێت، نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە، کە لە ئێستادا نۆرە بۆ ئەم هەفتەیە لە سێشەممە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بەردەستە.
پێداویستیەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی:
1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقي الاكتروني) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لەرێگای ویبسایت دەتوانی حجزەکە بکەی،نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە(حجز الاكتروني) کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەیت و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەلیگرە لە رۆژی سەردانی کردنت بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.
2- پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات
کە بڕەکەی 91000 هەزار دینارە.3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.
4- کارتی زانیاری ڕەسەن ، لە ئێستادا مەرجە کارتی زانیاری سنووری پارێزگای هەولێر بێت.
5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.
6- بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو ( بەڵگەنامەی لەدایک بوون (شهادة الولادة) + کارتی نیشتمانی (ڕەسەن) خۆی+ کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن)+کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن)+کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.
7- بۆ مندال خوار 18 ساڵ (کارتی نیشتمانی(ڕەسەنی)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی + کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوکی ئەگەر هەبێت.
8- بۆ هاوڵاتیانی سەرەوەی ١٨ ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردوە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی+ کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.
9- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دووای کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەلگەنامەی پێسپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی(ڕەسەن)+کارتی نیشتمانی دایکی(ڕەسەن)+کارتی زانیاری بە ناوی دایکی(ڕەسەن).
10- ئەگەر مندال باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجة الوصاية المؤقتة (بەزمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن)+کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).
پاسپۆرتی هەولێر ئەم تێبینیانەشی بۆ هاوڵاتینا نوسییوە دەبێت رەچاوی بکەن:
– تکایە لەکات و رۆژی کە خۆت دیاریت کردووە سەردانی ئەو نووسینگەیە بکە کە نۆرەت لێیداناوە ، بە پێچەوانەوە نۆرەکەت دەفەوتێت.
– ئەو ھاولاتیانەی کە نۆرەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.
– بۆ منداڵی خوار 18 ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەلە و وەرگرتنەوە.
– پێش سەردانی کردنت پێویستە پین کۆدی (ماسترکارد یان ڤیزاکرد)ەکەت بزانی یان لە بانکەکەت داوابکە بۆ ڕایی کردی مامەلەکەت لە بەشی ژمێریاری.
ئەمەش لینکی وێبسایتی نۆرەگرتنە