پاتریاکی سریانی ئەرتۆدۆكسی هەموو جیهان گەیشتە هەولێر

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پاتریاک “مار ئەفرامی سێیەم” پاتریاکی سریانی ئەرتۆدۆكسی هەموو جیهان و شاندێکی یاوەری گەیشتنە هەولێر.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 15.9.2024 بڵاویكردەوە، قەداسەتی پاتریاک “مار ئەفرامی سێیەم” پاتریاکی سریانی ئەرتۆدۆكسی هەموو جیهان و شاندێکی یاوەری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لایەن پارێزگای هەولێر ئومێد خۆشناو پێشوازی كرا.

بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، پاتریاکی سریانی ئەرتۆدۆكسی هەموو جیهان هەر لەگەڵ گەیشتنی و بەیەكگەیشتنی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، جەختی لە برایەتی و پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و بە نموونەیەکی جوانی لە ناوچەکە وەسف کردووە.

هەروەها سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ پێکهاتەکان و پاراستنی كریستیانەكان لە رۆژە سەختەکاندا.

پاتریارکی کلدانەکان ئاهەنگەکانی جەژنی قیامەی راگرت

پاتریارکی کلدانەکان ئاهەنگەکانی جەژنی قیامەی راگرت