بنارى قه‌ندیل

خاوه‌ن هه‌نگه‌كان له ‌ترسی ورچ به‌ پاسه‌وان سندوقه‌كانیان ده‌پارێزن‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هه‌نگه‌وانه‌كانى بنارى قه‌ندیل، له ‌رێگه‌ى دانانى پاسه‌وانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت رێگرى له‌ ورچه‌كان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى هه‌نگه‌كانیان سه‌لامه‌ت بن، یه‌كێك له‌و پاسه‌وانانه‌ش ده‌ڵێت، ورچی بینیوه‌ وه‌كو مرۆڤ سه‌رى سندوقه‌كان ده‌كاته‌وه‌.

له‌ ماوه‌كانى رابردوودا چه‌ندین جار ورچ زه‌فه‌رى به‌ مێشهه‌نگه‌كانى ئه‌و بناره‌ بناره‌ بردووه‌ و ئه‌وه‌ى ده‌ستی پێی گه‌یشتبێت هه‌نگوینه‌كانى خواردوون و سندوقه‌كانیشی لێ تێكشاندوون.

سامان ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له‌و پاسه‌وانانه‌ به‌ 964ـى وت، ماوه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هه‌نگه‌وانه‌وه‌ وه‌كو پاسه‌وان له‌كوێستانێكی بنارى قه‌ندیل دیاریكراوه‌ و شه‌وان به‌دیار سه‌ندوقه‌كان مێش، رۆژ ده‌كاته‌وه‌.

وتیشی “شه‌وانه‌ پاسه‌وانى له‌ نزیكه‌ى 300 سندوق ده‌كه‌م كه‌ هی چه‌ند هه‌نگه‌وانێكه‌و ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا بڕه‌ پاره‌یه‌كم وه‌كو پاسه‌وان پێده‌ده‌ن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و شوێنه‌ى كارى پاسه‌وانى سندوقه‌ هه‌نگه‌كانى لێده‌كات كوێستانى كانى شینكه‌ى پێده‌ڵێن، له‌ ئێواره‌وه‌ ده‌چێته‌ ئه‌و شوێنه‌ و تاوه‌كو به‌یانى ناگه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه‌ خۆى ورچی بینیوه‌ هاتووه‌ته‌ لاى سندوقه‌كان و وه‌كو مرۆڤیش سه‌رى سندوقه‌كانى كردووه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى هه‌نگوینه‌كه‌ى ناوى بخوات، به‌ڵام ئه‌و رێى پێنه‌داوه‌.

سامان تفه‌نگێك له‌گه‌ڵ خۆى ده‌بات بۆ پاسه‌وانیكردن له‌ خۆى و له‌  سندوقه‌كانیش، به‌ڵام ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ورچ یان هه‌ر ئاژه‌ڵێكى دیكه‌ كێوى له‌ سندوقه‌كان دووربخه‌ینه‌وه‌ به‌ تفه‌نگه‌كه‌ ته‌قه‌ بۆ ئاسمان ده‌كه‌ین ئه‌وانیش له‌و شوێنه‌ نامێنن”.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پاسه‌وانه‌كه‌ ئاگرى كردووه‌ته‌وه‌ و به‌قسه‌ى ئه‌ویش ورچ و ئاژه‌ڵه‌ كێویه‌كان له‌ ئاگر ده‌ترسن و به‌بینینى له‌ شوێنه‌كه‌ نامێنن.

گومان ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌نگه‌وانه‌كان ورچه‌كه‌ى ب...

گومان ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌نگه‌وانه‌كان ورچه‌كه‌ى باڵه‌كایه‌تیان كوشتبێت

ورچ زیانێکی زۆری بە هەنگەوانان گەیاند

ورچ زیانێکی زۆری بە هەنگەوانان گەیاند

لە کوێستانەکانی دۆڵی خۆشناوەتی و شاورێ ورچ هەنگوینی نە...

لە کوێستانەکانی دۆڵی خۆشناوەتی و شاورێ ورچ هەنگوینی نەهێشتووە