هەواڵەكان
کوردستان یادی مەولودی پێغەمبەری بەرز راگرت و عەرەبەتیش پێویستی بە دەفتەرێک دۆلارە
+964
ژووری هەوال
لە شارەکانی کوردستان، بۆ یادی لە دایکبوونی پەیامبەری ئیسلام، شیرینی و خواردن دابەشکرا و ژمارەیەک پیشەوەریش ئەمڕۆ بێ بەرامبەر کار دەکەن، لە هەولێر لەلای قەڵا و لە سلێمانی لە سەرای شارەکە خەڵک کۆبوونەوە و ئهو یادهیان بهرز راگرت.
کونەپێستەکانی پەنیر لە پشدەر وەک پێشتر ئاوەدان نین، کەمبوونەوەی پیشەی ئاژەڵداری، بەرهەمی پەنیری خۆماڵیشی کەمکردووەتەوە.
سێ ساڵە رێکخراوێک دێت و دەچێت، دەفتەرێک دۆلاری پێ کۆنابێتەوە تا ئەمبوڵانسێکی گواستنەوەی تەرم بۆ شارۆچکەی عەربەت بکڕێ، ئەوە لە حاڵێکدا سنووری شارۆچکەکە 70 هەزار دانیشتووی هەیە.
خانمێکی دەست رەنگین لە گوندی گۆپتەپە، بە ئاوی برنج و پەتاتە دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی گوڵی سروشتی، هەر کە دەچیتە باخچەی ماڵەکەیان چاوت پڕ دەبێ لە گوڵ و گوڵزار