"نوسراوى گرێبه‌ستبوونیان ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه"
مامۆستایانى وانه‌بێژ یه‌كه‌م موچه‌ى گرێبه‌ستیان له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو وه‌رده‌گرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌وه بڕاوه‌ته‌وه كه له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو مامۆستایانى وانه‌بێژ یه‌كه‌م موچه‌ى به گرێبه‌ستبوونیان وه‌رده‌گرن، رێكاره‌كانى به‌گرێبه‌ستبوونیشیان ته‌واوكراوه و ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه.
رۆژى 25.8.2024، سه‌رۆكى حكومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌یەكی له‌گه‌ڵ نوێنەرى وانەبێژان بڕیاریدا سه‌رجه‌م وانه‌بێژان بكرێنه گرێبه‌ست.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، به 964ـى راگه‌یاند به‌پیی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ورده‌كارى بۆ نووسیوه له رۆژى 1.10.2024 مامۆستایانى وانه‌بێژ یه‌كه‌مین موچه‌ى به‌گرێبه‌ست بوونیان وه‌رده‌گرن.
وتیشی “رێكاره‌كانى به‌گرێبه‌ستكردنى ئه‌م مامۆستایانه‌ش له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌كانه‌وه ته‌واو كراوه و ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه بۆ ئه‌وه‌ى دوا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت”.
له‌كاتى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده راسپێدرا كه له ماوه‌ى 30 رۆژدا لیست ناوى مامۆستایانى وانه‌بێژ به پێداچوونه‌وه و وردبینى ته‌واوه‌وه ئاماده بكرێت.
ژمارەی مامۆستایانی وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستاندا كه بڕیاری به‌گرێبه‌ستبوونیان بۆ ده‌رچووه، 38 هەزار مامۆستایه، به‌پێی بڕیارەكەی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش ئه‌وه موچه‌یه‌ى له نوێوه وه‌ریده‌گرن 400 هه‌زار دینار و به‌پێی بڕوانه‌مه‌كانیشان ده‌بێته 500 هەزار دینار.