"قەرەباڵغی کەمدەبێتەوە"

سایدێکی شەقامی دابان لە گەڕەکی کارێزەوشک کرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

قۆناغی کەیەمی شەقامی دابان لە گەڕەکی کارێزەوشکی سلێمانی تەواو بوو، شارەوانی سلێمانیش بڕیاریدا سایدێکی شەقامەکە بکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 14.9.2024، شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، شەقامی دابان بە ئاراستەی رۆیشتن بەرەو پردی کۆبانی کرایەوە و ئەمە دەبێتە هۆی ئاسانکاریی هاتوچۆی هاوڵاتیان و شۆفێران و، كە ئاستەنگی هاتوچۆ بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەبێتەوە.

“چەند موڵکێک و فەرمانگەیەکی میری و بەشێك لە شوقەکانی کارێزوشک لەسەر رێگەكە، كە لە هەمانكاتدا کاری یاساییان بۆ کراوە و پاش تەواو بوونی راستەخۆ دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی دیزاینەكە و هەروەها بودجە پێویست ئامادەکراوە بۆ ئەو مەبەستە”، شارەوانی سلێمانی وا دەڵێت.

مانگی رابردوو، مەهاباد شەریف، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری دوو سایدکردنی شەقامی دابان بە 964ـی وت، پرۆژەی دووسایدکردنی شەقامی دابان نزیکە کۆتایی بێت، بەڵام نزیکەی 14 دوکان و بینایەکی حکومی زیادەڕۆ هەن و کارەکانی سایدی شەقامی مەلیک مەحمودیان بەرەو کارێزە وشک پەکخستووە.

جێگەیەک لە پشتی ئەو شەقامەوە دیاریی کراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی دوکاندارەکان، شەقامەکە نزیکەی 700 مەتر دووسایدکراوە، بینا حکومییەکە موڵکی شارەوانییە و دەڕووخێندرێت.

رێگری لە جێبەجێكردنی بەشێكی شەقامی دابان لە سلێمانی دە...

رێگری لە جێبەجێكردنی بەشێكی شەقامی دابان لە سلێمانی دەکرێت