ئێستا 60 ساڵە

پەسەندکردنی هەمواری یاسایەک تەمەنی خانەنشینی دەکاتەوە 63 ساڵ

964+

ژووری هەواڵ

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسایەک بۆ هەموارى یاساى خانەنشینى ئامادەکراوە و تێیدا داواکراوە جارێکى دیکە تەمەنى خانەنشینى لە 60 ساڵەوە بکرێتەوە بە 63 ساڵ.

هەموارەکە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت، ئەگەر پەسەند نەکرێت، لە مامەڵەکردن لەگەڵ خانەنشینانی هەرێمدا پشت بە یاساى ژمارە نۆى ساڵى 2014ـى عێراق دەبەسترێت کە تەمەنى خانەنشینى تێیدا بە 60 ساڵ دیاریکراوە.

موچەى مانگى تەمموز خانەنشینانی هەرێم بە هاوتاکراوی دابەشکرا، ئەگەر کار بە یاساى خانەنشینى یەکگرتوو بکرێت دەبێت ئەوانەی تەمەنیان 60 ساڵە پێکەوە خانەنشین بکرێن.

سۆران عومەر ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق بە 964ـی راگەیاند، کەمکردنەوەى تەمەنى خانەنشینى لە هەرێمى کوردستان لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ بەستراوە بەو پرۆژەهەموارەوە، کە پێشکەشیان کردووە و تێیدا داواکراوە جارێکى دیکە تەمەنى خانەنشینى بکرێتەوە 63 ساڵ.

بڕیاری خەرجکردنی موچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 دەرکرا

بڕیاری خەرجکردنی موچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 دەرکرا