دواى سێ رۆژ لە بەرزبوونەوە

جارێکى دیکە نرخى نەوت دابەزى

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا كەمێك دابەزینى بەخۆیەوەبینی، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا.

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوتی جیهانى لەمڕۆدا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتووەتە 71 دۆلار و 61 سەنت بەوەش لە چاو دوێنێدا 0.36% نرخەکەی دابەزیوە.

هەرچی نەوتی تێکساسیشە نرخی بەرمێلێکی68 دۆلار و 65 سەنتە و لە چاو دوێنێدا 0.32% بەرتر بووەتەوە.

سەرەڕاى ئەوەى بەهۆى باهۆز و کەشوهەواى توندى کەنارە ئاوییەمانى مەکسیکۆ نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا، بەڵام بۆ ئەمڕۆ بە پێچەوانەیە.

بەراورد بە پار نرخى یەک بەرمیل نەوت 20 دۆلار دابەزیوە

بەراورد بە پار نرخى یەک بەرمیل نەوت 20 دۆلار دابەزیوە