لەسەر سکاڵاى هاوڵاتییەک

لە رانیە کارگەیەکى چەرەسات غەرامە کرا

964+

وریا فەتاح

لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى رانیە، لەسەر سکاڵاى هاوڵاتییەک بەدواداچونیان بۆ شوێنێکى فرۆشتنى چەرەسات کرد و غەرامەیان کرد.

بەپێى راگەیەنراوى قایمقامییەتى رانیە، لێژنه هاوبەشەکانیان بە هاوبەشی بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین سەردانی کارگە و شوێنی فرۆشتنی چەرەساتی مێخەکیان کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاوڵاتیەک.

وەک ئەوەى بڵاویان کردووەتەوە، لە بەدواداچوونەکە بۆیان دەرکەوتووە شوێنکارى مێخەک پابەند نەبووە بە رێنماییەکان لەرووی دابینکردنی ئامێری فێنک کەرەوەی پێویست کە ئەمەش بوەتە هۆی تێکچوونی کوالێتی بەرهەمەکانی و بەسەرچوونی مۆڵەتی تەندرووستی و نەبوونی مۆڵەتی لایەنی پەیوەندیدار نەبوونی بەروار و ژمارەی مۆڵەت لە لەیبڵی سەر بەرهەمەکانیان.

دواى تۆمارکردنى ئەو سەرپێچیانە، لیژنەکە بڕیاردەدات بە غەرامەکردنی شوێنکارەکە ئەوەش بەهۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییەکانی لێژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای رانیە.

لیژنەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لە حاڵەتى بوونى سەرپێچى و کەمتەرخەمى هەر پیشەوەرێک، لە رێگەى ئەم ژمارە تەلەفوونەوە 07708593000، پەیوەندیان پێوە بکەن.

لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەت: رۆژ هەبووە سێ جار سەردا...

لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەت: رۆژ هەبووە سێ جار سەردانى یەک کارگەمان کردووە