تاوه‌كو ئێستا عێراق بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ پاكه‌

یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به‌ “ئاوڵه‌ی مه‌یمون” له‌ وڵاتى مه‌غریب تۆماركرا

 964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مه‌غریب یه‌كه‌مین حاڵه‌تى توشبون به‌ ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یمونی تۆماركرد و راگه‌یاند و توشبوه‌كه‌ش له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه‌ و ته‌ندروستی جێگیره‌.

مه‌غریب ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین وڵاتى عه‌ره‌بی كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ تۆمار ده‌كات

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مه‌غریب، ئه‌و كه‌سه‌ی توشبوه‌، چاودێرییه‌كی پزیشكی وردی بۆ ده‌كرێت بۆ دڵنیابون له‌ سه‌قامگیری بارودۆخه‌كه‌ی، وه‌كو پێویستیش كار له‌سه‌ر دابڕانى ئه‌و كه‌سه‌ له‌ چوارده‌ورى خۆی ده‌كرێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ بۆ زیاتر دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ به‌ركه‌وته‌ى ئه‌م كه‌سه‌ تووشبووه‌ بوبێت رێكار و به‌دواداچوونى پێویستى گرتووه‌ته‌ به‌ر.

هه‌رچه‌نده‌ تاوه‌كو ئێستا نه‌ له‌ عێراق و نه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانیش هیچ حاڵه‌تێكی تووشبون به‌ ئاوڵه‌ى مه‌یمون تۆمار نه‌كراوه‌، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌ستیان به‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان كردووه‌ و‌ نیشانه‌ و هۆكاره‌كانى تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

نه‌خۆشی ئاوڵەی مەیموون، بۆ یەكەمجار لەساڵی 1958 لە دانیمارك دۆزرایەوە لەناو ئەو مەیموونانەی بۆ مەبەستی تاقیكردنەوەی پزیشكی بەكاردەهێنران، لەساڵی 1970 بۆ یەكەمجار تووشبوونی مرۆڤ بەو ڤایرۆسە لەوڵاتی كۆنگۆ لە ئەفریقا تۆماركرا.

ئه‌مساڵ به‌شێك له‌ وڵاتانى ئەفریقا، ئەمریکای باکوور و باشوور، ئەوروپا لەو وڵاتانەن کە ڤایرۆسەکەی تێدا تۆمارکراوە و زیاتر لە 500 کەس تەنیا لە ئەفریقا بەهۆیەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ته‌ندروستى سلێمانى نیشانه‌ و هۆكاره‌كانى تووشبوون ب...

ته‌ندروستى سلێمانى نیشانه‌ و هۆكاره‌كانى تووشبوون به‌ ئاوڵه‌ى مه‌یمون بڵاوده‌كاته‌وه‌