کەش و هەوا

لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما دەستیان کرد بە دابەزین

+964

توانا نەقی

ئەوەی کە دەگوترا لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و کەشکە بەرەو کەشی پایزە دەڕوات، لە ئەمڕۆوە بە پێی پێشبینییەکان کاریەگەرییەکەی دەردەکەوێت و پلەکانی گەرما دوو پەلەیەک دادەبەزن.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕؤ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەلاکانی گەرماش یەک تا دوو پلە دادەبەزن، سبەینێش هەروەک خۆیەتی و تەنیا ئاسمانی هەندێک ناوچە هەور دەبێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 12.9.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە نزیكەی 1 تــــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10 –20 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39
سلێمانی :38
دهۆک: 39
کەرکوک : 41
هەڵەبجە : 41
زاخۆ :40
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 43