دیداری گەشتیاریی هەیە

زاخۆ لە گەشتیاری ناوخۆیی یەکەمە و زیاتریش دەناسێنرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

بڕیارە لە ماوەی سێ رۆژی، دووەمین دیداری گەشتیاریی زاخۆ 70 کۆمپانیا و نوسینگەی گەشتیاری لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و هەرێمی کوردستان بچنە شارەکە.

ئیدارەی زاخۆ و دەستەی گەشتوگوزار دەیەوێت ئەوە بە دەرفەت بزانن، تا ناوچە گەشتیارییەکانیان نیشان بدەن و گەشتیاری بۆ بهێنن، هەرچەندە بە قسەی وتەبێژی گەشتوگوزاربێت زاخۆ لە رێژەی چوونی گەشتیاریی ناوخۆیی لە پلەی یەکەمدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.9.2024، ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، “نزیکبوونەوەی کۆمپانیاکان و ئاشناکردنیان بە ناوچە گەشتیارییەکان ئامانجی سەرەکی دیدارەکە، زاخۆ لە سێ ساڵی رابردوو هەنگاوی گەورەی ناوە لە بواری گەشتیاریی و بۆ هەندێک جێی باوەڕ نییە”.

پردی دەلال، قشڵەی زاخۆ، مزگەوتی گەورەی زاخۆ و تاڤگەی شرانش، ئەشکەوتی بهێرێ، پەرەخ، دەشتەتەخێ، سیلاڤا سورییا دیارترین ناوچە گەشتیاریی و کلتورییەکانی زاخۆیە، “بوونی کوالێتییەکەی بەرزی خزمەتگوزاری، پەرەپێدانی ژێرخانی کەرتی گەشتیاری و زیادکردنی ناوچەی گەشتیاری” دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی زیاتری گەشتیار وتەبێژی دەستەکە وای وت.

زاخۆ لەلای دەستەی گەشتوگوزار، یەکێکە لە ناوچە هەر دیارەکان کە زۆرترین گەشتیاری ناوخۆیی سەردانی دەکەن، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ئەوەشی وت، “گەشتیاری ناوخۆیی لە سلێمانی، راپەڕین، سۆران، هەولیر و راپەڕین سەردانی زاخۆ دەکەن و شارەکە دەبێتە نموونەیەکی گەشتیاریی”.

بەپێی گەشتوگوزار زاخۆ، تەنیا لە بۆنەی جەژنی قوربانی رابردوو 50 هەزار گەشتیار لە چوار رۆژدا چوونەتە شارەکە، بەپێی ئەو پلانە هەشت ساڵەی گەشتوگوزار راگەیاندووە، هەوڵ دەدرێ تاوەکو ساڵی 2030 ژمارەی تەواوی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچە گەشتیارییەکان لە ساڵێکدا بگەیەنین بە 20 ملیۆن گەشتیار.

دەرچووەکانی گەشتوگوزار و هونەر فێری کاری دەستی دەکرێن

دەرچووەکانی گەشتوگوزار و هونەر فێری کاری دەستی دەکرێن