“دەیەوێت رۆشنبیری تەندروستی بڵاوببێتەوە“

پزیشکێک ژمارەیەک کتێب لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ بڵاودەکاتەوە

+964

شۆڕش هەرکی— هەولێر

دکتۆر شوان عوسمان پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی دڵە لە شاری هەولێر و چەند کتێبێکی لەسەر نەخۆشی دڵ بڵاوکردووەتەوە.

کۆتا کتێبی بەناوی کورتەیەک لەبارەی نەخۆشییەکانی دڵ بڵاوکردۆتەوە لەنێوی دا باسی قەستەرە دەکات بەرامبەر وشەی کوردی.

دکتۆر شوان عوسمان، بە 964ـی وت، “هەستم کرد بۆشایەکی زۆری رۆشنبیری هەیە بۆیە دەستم کرد بەنووسینی ئەم کتێبانە، باسی چەندین نەخۆشی دەکات، وەک، پەستانی خوێن و سینگ ئێشە و قەستەرە و چەندانی دیکە”.

وتیشی،”وشەی قەستەرە لاتینییە گۆڕاوە بۆ عەرەبی و لە کوردی وشەی تاڵدانم بۆ بەکارهێناوە، حەزمکرد رۆشنبیری تەندروستی زیاتر بڵاوبکەمەوە لەنێو نۆرینگەکەم کتێب ببەخشەمە نەخۆشەکان”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

تەندروستى هەولێر پزیشکانى پسپۆڕ ئاگادار دەکاتەوە

تەندروستى هەولێر پزیشکانى پسپۆڕ ئاگادار دەکاتەوە