منداڵێک پێنج رۆژە ون بووە و پۆلیس بەدوای دەگەڕێت
+964
هێرۆ مەولودی
پێنج رۆژە منداڵێک لە هەولێر ون بووە، تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە، ئەمڕۆ بەرگری شارستانی شارەکە هەڵمەتێکی بەدواداگەڕانی بۆ دەستپێکردووە.
سەرکەوت کاڕەش، وتە بیژی بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە تۆڕی 964ی وت، پێشتر تەنیا پۆلیس بە دوای ئەو مێرمنداڵە گەڕاوە و ئەمڕۆ شەممە، تیمەکانی بەرگری شارستانیش بە یاوەری مەفرەزەیەکی ئاسایش بە دوای منداڵەکە دەگەڕێن.
منداڵەکە ناوی ئەیوب ئەحمەدە، منداڵی گەورەی خێزانێكی دانیشتووی ناحیەی کەسنەزانی هەولێرە و تەمەنی 12 ساڵە.
بەپێی زانیارییەکان، منداڵەکە نەخۆشی پەرکەمی لەگەڵدایە و لە رۆژی 24ی ئەم مانگەوە کە ماڵ چووەتە دەرەوە نەگەڕاوەتەوە.