لە زەڕایەن 

بەرمیلێک نەوت جەستەی کارمەندێکی نەخۆشخانەی سووتاند

+964

بڕوا مەجید – شارەزوور

هاوڵاتییەک لە ناحیەی زەڕایەن و لە قەزای شارەزوور، بەرمیلێک نەوتی لەحیمکرد و پێیدا تەقییەوە، بەهێزی تەقینەوەکە هاوڵاتییەکەی بۆ سەربانی ماڵە دراوسێکەی هەڵداوە.

هاوڵاتییەکە لە ژیاندایە، بەڵام بەشێکی زۆری جەستەی سووتاوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11.9.2024، کەمال محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور بە 964ـی وت، “هاوڵاتییەکە لەسەربانی ماڵی خۆیان بەرمیلی نەوتی لەحیم کردووە، بەرمیلەکە پێیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە بەشێکی جەستەی سووتاوە”.

کاریگەری تەقینەوەکە، هاوڵاتییەکەی لەسەربانی ماڵی خۆیانەوە بۆ سەربانی ماڵە دراوسێکەی هەڵداوە، و کاریگەرییەکەی بە شووشە و سەربانی ماڵی هاوڵاتییەکەشەوە دیارە.

بەربرسی راگەیاندنی رەئوف بەگ وتیشی، “ئەو هاوڵاتییە کارمەندی نەخۆشخانەکەمانە و ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سووتاوی لە سلێمانی بۆ وەرگرتنی چارەسەر”.

پێداچوونەوە: ژیوار خدر

لە ئاغجەلەر هەورەبروسکە بووە هۆی سوتانی 100 دۆنم زەوی

لە ئاغجەلەر هەورەبروسکە بووە هۆی سوتانی 100 دۆنم زەوی