لە رێگەی خولێکی بێ بەرامبەرەوە

کچان و کوڕانی هەڵەبجە فێری کارەبا و کۆمپیوتەر دەکرێن

+964

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتی کار و راهێنانی پیشەیی هەڵەبجە، چەند خولیکی راهێنان بۆ کچ و کوڕانی پارێزگای هەڵەبجە دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 11.9.2024 لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە دەڵێت، ”ئەم دەرفەتە لە دەست مەدە”

خولەکان بێ بەرامبەرن و کرێی هاتوچۆ و ژەمی سوکیش بۆ بەشداربووان دابین کراوە، بەڵام بەپێی بڵاوکراوەکە ریژەی بەشداربوون سنوردارە و هەر دوو رەگەزیش دەتوانن بەشداری خولەکان بکەن.

روونیشیکردووەتەوە، خولەکان پێک هاتوون لە خولی کارەبای ماڵان، کۆمپیوتەر بەرنامەی ئێکسڵ، جیهانی کارەکان بناسە (کاب) و کەسێکیش پێشتر بەشداری خولەکانی نەکردبێت چانسی وەرگرتنیان زیاترە.

کاتی خولەکان بەم شێوەیە دەبن:

1.  خولی فێربونی کارەبای ماڵان+ کۆمپیوتەر30 رۆژ دەخایەنێت و رۆژانی دەوام لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانییەوە بۆ 12ەی نیوەڕۆیە

2.  خولی کاب 20 رۆژ دەخایەنێت و رۆژانە دەوام لەکاتژمێر 9:00 بۆ 12:00ەی نیوەڕۆیە

لە رێگەی ئەم فۆرمەوە دەتوانن بەشداری خولەکان بکەن

گەنجانی هەڵەبجە فێری کار دەکرێن و پارەشیان پێ دەدرێت

گەنجانی هەڵەبجە فێری کار دەکرێن و پارەشیان پێ دەدرێت