نزیکەی 100 خوێندكارن
له كۆیه رێگرى له ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌مى زانكۆ و په‌یمانگاكان كرا بۆ گردبوونه‌وه بێنه هه‌ولێر
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
ژماره‌یه‌ك ده‌رچوو له سێ یه‌كه‌مه‌كانى زانکۆ و پەیمانگاکان، به‌نیازى به‌شداریكردن بوون له گردبوونه‌وه‌كه‌ى به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌ڵام له كۆیه رێگه‌یان پێنه‌درا بچنه هه‌ولێر.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 2024.9.11، پێنج پاسی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی، کۆیە، رانیە و دوکان کە ژمارەیان نزیکەی 100 خوێندکار بوو، لەلایەن هه‌ردوو بازگەی سماقوڵی و دێگەڵەوە رێگریان لێكرا.
شوان زیاد، یەکێکە لە یەکەمەکانی زانکۆ، بە 964ی وت، دواى رێگری لێكردنیان گه‌ڕانه‌وه كۆیه و لەبەردەم زانکۆى ئه‌م قه‌زایه‌دا گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان كرد.
وتیشی “زۆربەمان دەرچووی ساڵانی خوێندنی 2017-2018 ن، دوای بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ، ئێمه‌ش داوای دامەزراندن دەکەین و بە مافی خۆمان دەزانین”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن