دەستەی وەبەرهێنان: شاندێكی بازرگانانی قەتەڕ سەردانی كوردستان دەكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان بڵاویكردەوە، سەرۆكی دەستەكەیان لە قەتەڕە و ئەو وڵاتەش بڕیاریداوە رێژەی وەبەرهێنانی لە هەرێمی كوردستان زیاتر بكات و سەردانیش بكەن.
راگەیاندنی دەستەكە بڵاویكردەوە، د. مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان لـە دەوحـە لـەگـەڵ مـحـەمـەد بـن ئـەحـمـەد بـن تـەوار ئـەلـکـواری و ژمـارەیـەک لـە بـازرگـان و وەبـەرھـێـنـەران و بـزنـسـمـانـان و ژوورەکـانـی بـازرگـانـی قـەتـەری کـۆبـووەوە.
وەك سەرچاوەكە باسی دەكات، لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان دەرفـەت و ژیـنـگـەی وەبـەرھـێـنـانـی بـۆ قـەتـەریـیـەکـان شـیـکـردووەتەوە ھـیـوای خـواسـتووە وەبـەرھـێـنـەرانـی وڵاتـی قـەتـەر بـەشـدار بـن لـە ئـەنـجـامـدانـی کـاری وەبـەرھـێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان.
” بـەشـێـکـی دیـکـەی دیـدارەکـە تـایـبـەت بـوو بـەو ئـامـادەکـارییـانـەی کـە بـڕیـارە شـانـدێـکـی قـەتـەڕی لـە داھـاتـوویـەکـی نـزیـکـدا سـەردانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـکـەن، ئـەمـیـش بـە ئـاراسـتـەی بـەھـێـزکـردن و فـراوانـکـردنـی پـەیـوەنـدیـیـە ئـابـووری و بـازرگـانـییەکـانـی نـێـوان ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و وڵاتـی قـەتـەڕ”.
پەیوەندییە ئابوورییەكانی قەتەڕ لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی فەرمی سنووردارن و چەند پڕۆژەیەك هەن، كە لە لایەن وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە لە كوردستان ئەنجام دەدرێن، بە تایبەتی سێ پڕۆژە لە زاخۆ، هەروەها چەند وەبەرهێنەرێکی قەتەڕی پڕۆژەی هاوبەشیان لەگەڵ وەبەرهێنەرە ناوخۆییەکانی هەرێم هەیە.