ئەگەر هیچ روو نەدات مانگی داهاتوو دەکرێتەوە

دووسایدکردنی شەقامی ناوچەی پیشەسازی خەریکە تەواو دەبێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

پرۆژەی دووسایدکردنی شەقامی ناوچەی پیشەسازی کارەکانی نزیکە لە تەواو بوون،  شۆفێران دەتوانن لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودەوە بچنە ناوچەی پیشەسازی.

سۆلاڤ تاریق، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی وت، لە 25.4.2024ەوە دەست بە کارکردن کراوە لە پرۆژەی دوو سایدی حەپسەخانی نەقیب و بڕیارە لە 21.10.2024  کارەکانی تەواو بێت.

وتیشی، کارەکانی پرۆژەکە نزیکە لە تەواو بوون، بڕی 804 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، بەڵام چەند بڕگەیەکی بۆ زیادکراوە و زیاتر لەو پارەیەی تێچووە، بە درێژایی 840 مەتر شەقامەکە کراوە بە دوو ساید.

هێمن جەلال، سەرپەرشتیاری بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب بۆ 964 وتی، ئێستا لە 42% بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب تەواو بووە و چاوەروانی گەیشتنی هەندێک لە پێداویستیەکانین لە دەرەوەی وڵات.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

چوار شەقامی سلێمانی فراوانبوونیان بۆ دەکرێت و دەکرێن ب...

چوار شەقامی سلێمانی فراوانبوونیان بۆ دەکرێت و دەکرێن بە 30 مەتری