تەقینەوەیەك لە بەغدا

بۆمبێك بە ماتۆڕی دیلیڤەری نێردرا و سەربازێك و ماتۆڕسوارێكی كوشت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە شاری بەغدا تەقینەوەیەك روویدا و لە ئەنجامدا سەربازێك كوژرا و سەربازێكی دیكە و هاوڵاتییەكیش بریندار بوون، هەروەها ماتۆڕسوارێكی دیلڤەری، كە بۆمبەكەی هێنابوو، كوژرا.

تەقینەوەكە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە، كە بۆمبێكی چێنراو بووە و لە ناو پاكەتێكی دیلیڤەری بووە لە ناو ماتۆڕێكی جۆری توكتوك، لە نزیك یەكێك لە بازگەكانی ناوچەی سەلامیات لە قەزای ئەبوغریب لە باشووری بەغدا.

بەهۆی تەقینەوەكە سەربازێكی سوپای عێراق كوژرا و سەربازێك و هاوڵاتییەكیش بریندار بوون، هەروەها ئەو ماتۆڕسوارەی بۆمبە دیلیڤەرییەكەی هێنابوو، گیانی لەدەست دا.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت تەقینەوەكە كاتژمێر 11:30ی شەوی رابردوو روویداوە.

رووداوەكە چۆن بووە؟

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا وردەكاریی تەقینەوەكەی روونكردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەكەن، هاوڵاتییەك دیلیڤەری بۆ هاتووە و كاتێك وەریگرتووە، راستەوخۆ بۆمبێك بووە و تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە هاوڵاتییەكە بریندار بووە و ماتۆڕسواری دیلیڤەرییەكەش گیانی لەدەست داوە، هەروەها سەربازێكی سوپای عێراقیش لە نزیك تەقینەوەكە بووە و گیانی لەدەست داوە و سەربازێكی دیكەش بریندار بووە.

وەلید تەمیمی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد، رووداوەكە بەهۆی كێشەی كەسی نێوان دوو كەس بووە و كارێكی تیرۆریستی نییە، وتیشی، لیژنەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە پێكهێنراوە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران.

تەقینەوەى روومانەیەک لە سەنگەرێکى پێشمەرگە کەسێکى کوش...

تەقینەوەى روومانەیەک لە سەنگەرێکى پێشمەرگە کەسێکى کوشت