چ جۆرە نەشتەرگەرییەك؟

لە فریاکەوتنی زاخۆ بە نیوەقیمەتی ئەهلی نەشتەرگەری بۆ نەخۆشان دەکرێت

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە فریاکەوتنی زاخۆ تێچووی نەشتەرگەری شکانی ئێسک هەرزانە و بەنیوەی نرخی کلینیکە تایبەتەکان پارە لە نەخۆش وەردەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی زاخۆ تیمێکی پزیشکیی حەوت کەسی کە پزیشکیی پسپۆڕی ئێسک و شکاویین، لەنەخوشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ داناوە بۆ ئەوەی نەشتەرگەری شکانی ئێسک بۆ نەخۆشەکان بکەن.

پێشتر نەخوشەکان ناچاربوون ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە لە کلینیکە تایبەتەکان ئەنجام بدەن بە نرخ و تێچوویەکی زۆر، بەڵام ئێستا بەنیوەی ئەو نرخە نەخۆشەکان چارەسەر دەکرێن و هاوڵاتیانیش دڵخۆشن.

ئەمیر عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی زاخۆ بە 964ـی وت،” نەشتەرگەرییەکمان بۆ پیاوێک کرد کە لە دەرەوە پێیان وتبوو، بە ملیونێک و 800 هەزار دینارە و بۆ هەر شەوێک مانەوەش لە کلینیکەکە دەبێت 50 هەزار دینار بدەیت، دەرمان و کەرەستەی پێویستیش نرخی خۆی هەیە، بەڵام لێرە بە ملیۆنێک دینار نەشتەرگەرییەکەی بۆ کرا و هیچ بڕە پارەیەکی دیکەی بۆ خزمەتگوزارییەکان لێوەرنەگیرا، تا یەک مانگیش دەتوانێت لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە”.

“تیمەکە 24 کاتژمێر ئامادەن و هەموو ئەندامانی تیمەکەش پزیشکی ناوچەکەن و ئەزمونێکی زۆر باشیان هەیە”، ئەمیر عەلی وادەڵێت.

لەو کاتەوەی زاخۆ بووە بە ئیدارەی سەربەخۆ، گرنگی زیاتر بە کەرتی تەندروستی دراوە و چەند بەشێکی پزیشکیی جیاجیا کراونەتەوە، کە دیارترینیان بەشەکانی چاودێری چڕ، شێرپەنجە و ئەم دواییەش بەشی جەڵتەی مێشک کرایەوە، ئێستاش کار لەسەر کردنەوەی بەشی سووتاوی دەکرێت و بڕیار وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

یەکەی جەڵتەی مێشک لە فریاکەوتنی زاخۆ کرایەوە

یەکەی جەڵتەی مێشک لە فریاکەوتنی زاخۆ کرایەوە