بەشێک لە هاوڵاتیان بەهۆى بەرزى نرخەکەى وەرى ناگرن
دابەشکردنى نەوتى سپى لە پشدەر دەستیپێکرد
964+
محەمەد عەلی ــ پشدەر
دابەشکردنى نەوتى سپى لە قەزاى پشدەر دەستیپێکرد، بەڵام بەهۆى ئەوەى نرخەکەى زۆرە بەشێک لە هاوڵاتیان رەتى دەکەنەوە، لیژنەیی سوتەمەنى پشدەریش دەڵێت، ئەو نرخە حکومەت دایناوە و لە دەسەڵاتى ئێمەدا نییە”
سەفین عەبدوڵا،دانیشتویی گوندی زورکانى سەر بە ناحیەى سەنگەسەرە لە قەزاى پشدەر، بە 964ـى وت،”نەوت هاتووە، بەڵام بەهۆى ئەوەى بڕى 104 هەزار دینار لە بەرامبەر 200 لیتر وەردەگیرێت، بەشێک لە هاوڵاتیان وەرى ناگرن”.
وەک ئەوەى ئەو هاوڵاتییە باسى دەکات، 220 لیتر نەوت لە بازاڕ بە 135 بۆ 140 هەزار دینارە و بۆت دەهێنێتەوە ماڵەوەش و هیچ پێویست بە نۆرەگرتن ناکات، بۆیە ئامادە نەبووە وەرى بگرێت.
ئهبوبهكر خدر، نوێنهرى وهزارهتى سامانه سروشتییهكان له سنوورى پشدهر لەو بارەیەوە به 964ـى وت،”ئەمڕۆ، نزیکی 20 تانکەری نەوت هاتووە بۆ سنوری پشدەر، لەئێستادا لە ناحیەیی سەنگەسەر دابەش دەکرێت، دواتر دەچێنە ناحیەیی ژاراوە و قەزاى قەڵادزێ، بۆهەر ماڵێک بڕی 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت و 104 هەزاری لێوەردەگیرێت”.
سەبارەت بە نیگەرانی بەشێک لە هاوڵاتیان لەسەر زۆرى نرخەکەی ، باسى لەوەکرد کە ئەو نرخە حکومەت دایناوەو پەیوەندی بەحکومەتەوە هەیە، ئەوان تەنیا بەرپرسن لە دابەشکردنەکەى.
دەشڵێت: خەڵک ئازادە وەریدەگرێت یان نا.
بەپێى زانیارییەکانی نوێنەریی سامانە سروشتییەکانی پشدەر، ساڵی رابردوو نزیکەی 193 تانکەری نەوت هاتووە بۆ سنوری پشدەر، 25 هەزار بەرمیل نەوت دابەشکراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح