بۆ پۆلەکانی یەک، دوو و سێی بنەڕەتی

قوتابخانەیەک بە سیستمی ئینگلیزی لە قەزای مێرگەسۆر دەکرێتەوە

+964

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر بڵاویکردووەتەوە، لە ناحیەی گۆرەتوو بۆ ئەمساڵی خوێندن 2024 – 2025، قوتابخانەیەکی بنەڕەتی بە سیستمی ئینگلیزی بۆ پۆلەکانی یەک، دوو و سێ دەکرێتەوە و دەشڵیت بۆ یەکەمجارە قوتابخانەیەکی بەم شێوەیە حوکومی لە سنوری قەزای مێرگەسۆر بکرێتەوە.

پەروەردەی مێرگەسۆر دەشڵێت، هەرکەسێک دەیەوێت منداڵەکانی لەم قوتابخانەیە ناونوس بکات، پێویستە لە بەرواری 10 تا 13ەی ئەم مانگە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر بکات، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی قوتابی.

روونیشیکردووەتەوە، وەرگرتنی قوتابی بەشێوازی تیروپشک دەبێت، تەنیا سێ رۆژ کات هەیە بۆ پڕ کردنەوەی فۆرمەکە.

بەشی پەرستاری لە پەیمانگای مێرگەسۆر دەکرێتەوە

بەشی پەرستاری لە پەیمانگای مێرگەسۆر دەکرێتەوە